پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتباران بەشەهیدكردنی نەقیب محەمەد بەكوێ گەیشت؟

کوردستان

07/02/2024     ژمارەی بینراو 1182

راچڵەكین-

بۆ جاری هەشتەم، پرۆسەی دادگاییكردنی تۆمەتباران بەشەهیدكردنی نەقیب محەمەد لەتیف، بەبریاری دادگا بۆ هەفتەی داهاتوو، دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، پرۆسەی دادگاییكردنەكە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای پارێزەرانی تۆمەتبارەكان، دادگاییكردنەكە بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پارێزەرانی تۆمەتباران بە دادگایان راگەیاندووە، نووسراویان ئامادە نییە، هەربۆیە داواكارییان پێشكەشی دادگا كردووە بۆ دواخستنی دادگاییەكە، دادوەریش بە داواكارییەكە رازی بووە.

شەوی 4-12-2021 لەكاتی بەھاناوەچوونی ژنێكی ھەڕەشەلێكراو لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستڕێژی گولـلەیان لێكرا و لە ھەمان شوێن نەقیب محەمەد لەتیف شەھیدبوو، هاوڕێكانیشی بەسەختی برینداربوون.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن