75 هەزار دۆلار بۆ ئەو فەرمانبەرەی وەچە دەخاتەوە

هەمەڕەنگ

07/02/2024     ژمارەی بینراو 578


راچڵەكین- 
كۆمپانیایەكی كۆریای باشوور رایدەگەیەنێت، دەیەوێت هاوكار بێت لە بەرزكردنەوەی ڕێژەی لەدایكبوون لە وڵاتەكە، بەو هۆیەی رێژەكە زۆر كەمبووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندان ملیۆن دۆلار بۆ ئەو فەرمانبەرانە تەرخان دەكات كە وەچە دەخەنەوە.  

بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی كە لەلایەن كۆمپانیای Boeung Group كە كۆمپانیایەكی بیناسازییە و بنكەكەی لە سیئۆلی پایتەختە، بڵاوكراوەتەوە، پلانیان هەیە بۆ هەر جارێكی منداڵ بوون، بڕی 100 ملیۆن وۆن كۆری (نزیكەی 75 هەزار دۆلار)، ببەخشنە فەرمانبەران. 

كۆمپانیاكە دەڵێت،بە گشتی 7 ملیار وۆنی كۆری (5.25 ملیۆن دۆلار) بە شێوەی كاش دەداتە ئەو فەرمانبەرانەش كە لە ساڵی 2021ەوە 70 وەچەیان خستووەتەوە. 

وتەبێژی كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، ئەم یارمەتییە بۆ فەرمانبەرانی ژن و پیاو بەردەستە، لی جۆنگ كیون سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری گروپەكەش لای خۆیەوە رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان پاڵپشتی دارایی پێشكەش بە فەرمانبەرانی دەكات، تا بارگرانی دارایی پەروەردەكردنی منداڵەكانیان لەسەر شان سوك بكات.  

هەروەها دەڵێت، لە بۆنەیەكی كۆمپانیاكەدا كە لەم هەفتەیەدا رێكخرابوو، ئەو كارمەندانەی سێ منداڵیان هەیە، خەڵاتیان پێشكەشكراوە كە، خەڵاتەكەش لە نێوان 300 ملیۆن وۆنی كۆری ( 225 هەزار دۆلار) بووە،  یان خانوویەكی بە دیاریی پێدراوە. 

كۆریای باشوور كە ژمارەی دانیشتووانی 51 ملیۆن كەسە، دانیشتووانەكەی زۆربەیان بەساڵاچوون و كەمترین ڕێژەی لەدایكبوونیشی لە جیهاندا هەیە، بەو پێیەی ژنانی وڵاتەكە زیاتر بایەخ بە كار و پیشەكانیان دەدەن، نەك وەچەخستنەوە و بەخێوكردنی منداڵ. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن