ژنان یان پیاوان.. كامیان زیاتر بەدەست جیابوونەوەوە دەناڵێنن

هەمەڕەنگ

08/02/2024     ژمارەی بینراو 511

راچڵەكین- 

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، بە گشتی ژنان زیاتر بەدەست ژینگەی نوێی داڕمانی پەیوەندی هاوسەرگیریی، یان جیابوونەوەوە دەناڵێنن، بەراورد بە پیاوان. 

توێژەران لە زانكۆی پزیشكی چۆنگچینگ لە چین، بەدواداچوونیان بۆ حاڵەتی 228 هەزار كەسی بەساڵاچوو كردووە لەنێوان ساڵانی 1996 و 2018 لە فنلەندا كە بەهۆی (جیابوونەوە، یان بەدەست جیابوونەوەوە گرفتییان هەبووە) و دەرمانی دژە خەمۆكییان بەكارهێناوە.    

بەپێی توێكارییەكان، ئەگەری بەكارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆكی بەڕێژەی 5.5% لای پیاوان زیادی كردووە و لای ژنانیش لە سێ‌ مانگی یەكەمی پێش جیابوونەوە و دوای جیابوونەوە لە هاوژین، بەڕێژەی 7%، ئەو جۆرە چارەسەرە بەكارهاتووە. 

بەكارهێنانی دژە خەمۆكی لە شەش مانگی یەكەمی پێش جیابوونەوە لای هەردوو رەگەز (بەڕێژەی 5% لای پیاوان و 7% لای ژیان)، زیادی كردووە. 

هەروەها دەركەوتووە، ئەو ژنانەی تووشی جیابوونەوە بوون لەگەڵ هاوژینیان، لە چوار ساڵی یەكەمی رووداوەكەدا بەشێوەیەكى بەرچاو دژە خەمۆكییان بەكارهێناوە، رێژەی بەكارهێنانی چارەسەرەكە لای پیاوان زۆر كەمتر بووە. 

لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، 53 هەزار بەشداربوو، لە ماوەی دوو ساڵ یان سێ‌ ساڵی جیابوونەوە، بە تایبەت پیاوان پەیوەندی نوێیان دروستكردووە.  
 
توێژەران لە گۆڤاری Epidemiology and Community Healthدا نوسیویانە: جیاوازیی دوو رەگەزەكە لە رۆڵی خێزانی و بەرپرسیارێتییەكان و رەوشی ئابووری، زۆرجار كاریگەرییە نەرێنییە گەورەكانی جیابوونەوە لەسەر تەندروستی ژیریی لای ژنان زیاتر بووە، بەراورد بە پیاوان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن