هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لێخۆشبوون دەكەین

کوردستان

09/02/2024     ژمارەی بینراو 406


راچڵەكین- 
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزادراون، تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن، لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی سزاكانی پێشتر ناكرێنە دوو هێندە.

ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە"ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە رێژەی 20 % بۆ دەكرێت و هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبن". 

بە وتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی"بەرەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن