مەندەلاوی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی حكومەتی عیراق دەكات

عێراق

10/02/2024     ژمارەی بینراو 424

موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت

راچڵەكین -

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، داوا لە حكومەتی عیراق دەكات بڕیارێكی چوار ساڵ لەمەوبەری پەرلەمان جێبەجێ بكات سەبارەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان و كۆتاییهێنان بە ئەركەكانیان لە عیراق دا.

موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، داوای لە حكومەت كردووە بڕیاری ژمارە (18)ی ساڵی 2020ی ئەنجومەنی نوێنەران جێبەجێ بكات، كە تایبەتە بە دوورخستنەوەی سەرجەم هێزە بیانییەكان و كۆتاییهێنان بە ئەركەكانیان لەسەر خاكی عیراق دا.

داواكارییەكەی مەندەلاوی لەدوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران هات كە تێیدا 100 پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردەوە بۆ دەركركردنی هێزە بیانییەكان لەعیراق، داواكارییەكەش لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئاڕاستەی هەردوو لیژنەی یاسایی و بەرگی و ئاسایش كرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن