17 كۆچبەر لە نزیك كەنارئاوەكانی ئیتاڵیا بێسەروشوێنن

کوردستان

12/02/2024     ژمارەی بینراو 188

راچڵەكین- 

بەرپرسێكی پاسەوانی نیشتمانی تونس، بێسەروشوێنبوونی 17 كۆچبەر رادەگەیەنێت كە لە بەلەمێكدابوون و بەرەو كەنارئاوەكانی ئیتاڵیا دەڕۆیشتن. 

حوسامەدین جەبالی، بەرپرسی پاسەوانی نیشتمانی تونس بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە"بێسەروشێنەكان  منداڵی تەمەن پێنج ساڵیان تێدایە و لە هەفتەی رابردوودا بە بەلەمێكی راوكردن لە بنزرت لە باكووری تونسەوە بەڕێكەوتبوون". 

بە وتەی ئەو بەرپرسە تونسیە"پاسەوانانی كەنارئاوەكان و هێزە دەریاییەكان، بە هێلیكۆپتەرەوە دەستییان بە پرۆسەی گەڕان كردووە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن