نوێترین وێنەی هاوسەرو منداڵەكانی پێشڕەو دزەیی بڵاودەبێتەوە

کوردستان

12/02/2024     ژمارەی بینراو 1072

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات، سەردانی هاوسەرو منداڵەكانی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری كوردى كرد كە مانگی رابردوو لەهێرشێكی مووشەكی سوپای پاسدارانی ئێران لەماڵەكەی خۆی لەهەولێر خۆیی و منداڵێكی و دوو كەسی تر گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆدووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی هاوسەرو منداڵەكانی پێشڕەو دزەیی كرد كەلەبۆردومانەكەدا برینداربوون و بۆ چارەسەركردنیان رەوانەی ئیمارات كرابوون.
  
سوپای پاسداران، پێشڕەو دزەیی تۆمەتباركردووە بەوەی پاڵپشتی دەزگایەكی سەر بە مۆسادی ئیسرائیلی كردووە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە چوونەتە ماڵی پێشڕەو دزەیی و "دەركەوت بانگەشەكانی كە باس لەوە دەكەن بارەگای مۆسادە، راست نین.

پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی، ساڵی 1966 لە هەولێر لەدایك بووە، خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی فاڵكۆن و پڕۆژەی ئیمپایەر، چوار منداڵی هەبوو، كچە بچووكەكەی كە ناوی ژینا بوو، هێشتا تەمەنی نەببووە ساڵێك، لەگەڵ خۆی لە بۆردوومانەكاندا گیانی لەدەستدا. هەر لەو بۆردومانەدا هاوسەرەكەی بە ناوی هانا جووتیار و دوو منداڵەكەی دیكەی برینداربوون.
 
كوڕە گەورەكەی بەناوی رۆژ پێشڕەو، تەمەنی 25 ساڵە، لە رووداوەكەدا قۆڵێكی لەدەستداوە، كوڕەكەی دیكەی، رەوان پێشڕەو، لەبۆردومانەكەدا برینداربوو بەڵام برینەكانی سەخت نەبوون.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن