كەسێك بە دەمانچە چوار لەكەسوكاری ژنەكەی دەكوژێت

عێراق

14/02/2024     ژمارەی بینراو 1556


راچڵەكین-

كەسێك بەدەمانچە چوار لەكەسوكاری ژنەكەی دەكوژێت و دواتر كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت. ڕووداوەكە لەناحیەی یوسفیەی سەر بەپارێزگای بەغدا روویداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی كەرخ بەئامانجی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە روویان لەیەكێك لە كێڵگەكانی ناحیەی یوسفیە كردووە، تۆمەتبارەكە ئامادەنەبووە خۆی رادەست بكات، هەربۆیە تەقەی لەخۆی كردووەو خۆی كوشتووە.

وتیشی، سەرەتای رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانی بووە، دواتر كێشەكە پەرەی سەندووەو تۆمەتبارەكە چوار لەكەسوكاری ژنەكەی كوشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن