كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

کوردستان

19/02/2024     ژمارەی بینراو 589


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە، هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەڕێم دەبارێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامیێنی و کەشوهەوا سەقامگیر دبێتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەتایبەتی لەناوچە نزمەکاندا. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی


هەولێر : 15 

سلێمانی : 14

دهۆک : 17

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 16 

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن