وەزارەتی خوێندنی باڵا: (سی ڤی) بۆ پۆستی سەرۆكی ئەم دوو زانكۆیە پێشكەش بكەن

کوردستان

19/02/2024     ژمارەی بینراو 224


راچڵەكین- 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم داوای پڕكردنەوەی هەردوو پۆستی سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەكات و  دەڵێت "هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (سی ڤی) پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت. 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی وەرگرتنی بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و سەرۆكی زانكۆی  هەڵبجە بڵاوكردەوە كە بریتین لە: 

1- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

3- خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

ئاماژە بە چەند خاڵێكیش كراوە كە ئەمانەن:

-ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.

-زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

-لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوكراوەكان.

-پێویستە پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.

دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (29/2/2024) ڕۆژی (پێنجشەممە) دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن