راچڵەكین-
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت. هاتوچۆی دەبرەندیخان-یش دەڵێت:" هۆكاری داخستنەكە چاككردنی ئاوەڕۆی تونێلەكەیە."
هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی تونێلی دەربەندیخان تا كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە:" هۆكارەكەی چاككردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەكەیە و لە ماوەیەدا كە داخراوە ئۆتۆمبێلی بچوك لە تونێڵی خوارەوە هاتووچۆ دەكات واتا بە سەر بەنداوەكەدا تێپەڕ دەبن و دەچنەوە ئەو دیو تونێڵ، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ئەم چەند كاتژمێرە هەر لەزاڵگەی بانی خێـــــــــــــــڵان رادەگیرێن و رێگەیان پێ نادرێت تێپەڕ ببن."
هەروەها لەبارەی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان دەڵێت كە لە ڕووی دەربەندیخانەوە لە چیای بەرانان رێگەیان پێنادرێت تێپەڕن تا ئەوكاتەی تونێلەكە دەكرێتەوە.