عیراق.. زیاتر لە 145 كەس بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەكرێن

عێراق

23/02/2024     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین -

دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشكرایدەكات لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 145 فەرمانبەری دەوڵەت بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون، كە زۆرترینیان لە پارێزگای موسەننا بووە.

بەگوێرەی ئامارێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەستەی دەستپاكیی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، نوسینگەكانیان لەهەر 15 پارێزگاكەی عیراق (جگە لە هەرێمی كوردستان)، دەیان كەیسی گەندەڵییان ئاشكرا كردووەو 147 كەسیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو گەندەڵییانە دەستگیركراون.

وەك لە ئامارەكەدا هاتووە، زۆرترین كەیسەكانی گەندەڵی لە پارێزگای كەربەلا ئاشكراكراون، كە ژمارەیان 45 كەیسە، لەدوای ئەویش پارێزگای زیقاڕ دێت بە 44 كەیسی گەندەڵی، زۆرترین تۆمەتبارانی دەستگیركراویش لە پارێزگای موسەننا بووە، كە ژمارەیان 23 كەسەو لە پلەو پۆستی جیاجیای حكومیدان.

پێشتریش دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشكرایكردبوو لەماوەی ساڵی 2023دا سەدان بەرپرس و فەرمانبەری حكومی بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی، دەستگیركراون و سەدان ملیار دیناریش لە تۆمەتبارەكان وەرگیراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن