لێخۆشبوونی سزاكانی هاتووچۆ دوو رۆژی ماوە

کوردستان

26/02/2024     ژمارەی بینراو 219



راچڵەكین- 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای درێژكردنەوەی بۆ جاری دووەم، لێخۆشبوونی 20٪ی سزای هاتوچۆ تەنها دوو رۆژی ماوە”.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی قەرز و پێبژاردنی سزاكانی هاتوچۆی هاوڵاتییان، تاوەكو رۆژی 28ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.

هەروەها دەڵێت:”بڕیاری لێخۆشبوون، لە 28ی ئابی 2023 بەركار بووە و دواتریش تاوەكو 28ی شوباتی 2024 لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان درێژكرایەوە، ئەوەش وەك هاوكارییەكی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاكتاوكردنی قەرز و پێبژاردنەكانیان”.

فەرمانگەكە ئاماژەی رایگەیاندووە”رێوشوێنی تۆماركردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیكارانی هاتووچۆ، یەكێكە لە رێگاكانی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن