وەزارەتی پێشمەرگە هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان

01/03/2024     ژمارەی بینراو 732

راچڵەكین- 
شانەی راگەیاندن وهۆشیاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لە كاتی گەشتكردن بۆ ئەو سنوورانەی نزیكن لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، چەند خاڵێك رەچاو بكەن. 

بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن  شانەی راگەیاندن وهۆشیاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكرایەوە"لەگەڵ نزیك بوونەوەی بەهارو دەست پێكردنی گەشت و سەیران هەست بەوە دەكرێ خەڵكێكی زۆر روو لە ناوچەكانی بناری چیای قەرەچوغ و ئەو دەڤەرانەی تر بكەن، كە نزیكن لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە". 

شانەی راگەیاندن وهۆشیاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێویستی دەزانێت، بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و سەیرانكاران، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت: 

1. بەهەموو شێوەیەك تەقە كردن قەدەغەیە بەتایبەت لەو سنورانەی كە نزیكن لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە. 

2. بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش  پێویستە سەیرانكار لە سنوری سەنگەرەكانی پێشمەرگە وهێزە چەكدارەكان نزیك نەكەونەوه.‌

3. دەبێ هەمومان بە یەكەوە پارێزگاری لە ژینگە بكەین, بۆیە بڕینی دار و ڕاوكردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

4. پێویستە هاووڵاتیان هەست بە بەرپرسیارێتی ژینگەپارێزی بكەن و كەمتەرخەم نەبن لەم‌ ئەركی نیشتیمانیەداو، شوێنی گەشت و سەیرانەكانیان خاوێن رابگرن و پاشماوەی خواردنەكانیان بەجێنەهێڵن.

5. پاراستنی پاكو خاوێنی سەرچاوەكانی ئاو و ڕووبارەكان ئەركی نیشتیمانی هەموو لایەكە بۆیە دەبێ بیانپارێزین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن