دوایین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران

ئابوری

02/03/2024     ژمارەی بینراو 1556


راچڵەكین- 
وەزارەتی دارایی ئابوری هەرێمی كوردستان، بە نوسراوێك داوا لە وەزارەتەكان دەكات، لیستی مووچەی مانگی (شوبات/2) ئامادە بكەن، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق. 

وەزارەتی دارایی لە نوسراوێكیدا، داوای لە سەرجەم وەزارەتەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی فەرمانبەرەكانیان ئامادە بكەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەو هەنگاوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لیستی سەرجەم مووچەخۆران بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری عیراق رەوانە دەكات، بە مەبەستی رەوانەكردنی پارەی مووچەی مانگی شوبات. 

بە گوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن