كەشناسی هەرێم: نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێن

کوردستان

05/03/2024     ژمارەی بینراو 231

 
راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها کەمێک بەفر بارین لەزنجیرە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان شێوازی باران بارین دەگۆڕێت لەهەندێك ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بۆ بارانی مام ناوەند و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لەو شاروچکانەی نزیک ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوە شەو، بەڵام لە سەنتەری پارێزگاکان تەنیا نمە باران دەبارێت، پلەکانی گەرما /یەک پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، جگە لە پارێزگای دهۆک کە کەمێک نزم دەبنەوە. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 18

سلێمانی :17

دهۆک : 16 

زاخۆ : 18

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 22

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 23

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن