كەشناسی هەرێم: بەفروباران دەبارێت

کوردستان

06/03/2024     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ كەمێك زیادبوونی خێرایی با ئەگەری نمە باران  هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لەگەل ئەگەری كەمێك بەفربارینی هەیە لەكاتەكانی شەودا . لەسنووری باشووری پارێزگای كركوك و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێكی كەمی هەیە لەدوای نیوەرۆ.  

سبەی پێنج شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوودا باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، سنووری پارێزگای دهۆك هەندێ كات باران بارین بەلێزمە دەبێت، وە لەناوچە شاخاوییەكان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەكاتی باران باریندا هەندێ كات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت وە لە زۆربەی لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت . لە ئێوارەدا باران بارین كاریگەری كەم دەبێتەوە، پلەكانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
  هەولێر : 16
14  سلێمانی :
  دهۆك : 13   
 زاخۆ  : 14       
هەڵەبجە : 14
كەركوك : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن