زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆماركرد

ئابوری

07/03/2024     ژمارەی بینراو 495


راچڵەكین- 
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە دوو هەزار و 161 دۆلار. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ ئاستێكی پێوانەیی و مێژوویی تۆماركرد و نرخی ئۆنسەیەكی بۆ دوو هەزار و 161 دۆلار بەرزبووەوە، بەر لەوەی جارێكی تر نرخەكە بۆ دوو هەزار و 157 دۆلار داببەزێت. 

دوێنێ‌ كە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە دوو هەزار و 127 دۆلار بوو، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 521 هەزار دینار و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 456 هەزار دینار و مسقاڵێك زێڕی 18 بە 391 هەزار دینار، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا مامەڵەیان پێوەدەكرا.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن