هێرشێكی داعش لە رووسیا پوچەڵدەكرێتەوە

جیهان

07/03/2024     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین -

هێزەكانی ئاسایشی رووسیا هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆسەر پەرستگایەكی جوولەكە لە مۆسكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە پووچەڵدەكەنەوەو سەرجەم تیرۆریستەكانیش دەكوژن.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان گروپێكی تیرۆریستییان لە مۆسكۆی پایتەخت دەستگیركرد كە پیلانیان داڕشتبوو بۆ هێرشكردنە سەر پەرستگایەكی جوولەكە لەو شارە.

ئاسایشی رووسیا ئاشكرایكردووە، گروپە تیرۆریستییەكە سەر بە رێكخستنەكانی گروپی ویلایەتی خوراسان بوون، كە لقێكی داعشە لە ئەفغانستان و لەڕێگەی كۆكردنەوەی زانیاری، بەنیازبوون بە چەك هێرش بكەنە سەر پەرستگایەكی جوولەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی هەوڵدانی هێزەكانی ئاسایشی فیدراڵی بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستەكان، شەڕو پێكدادان روویداوەو لەئەنجامدا سەرجەم تیرۆریستەكان كوژران. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن