سوپای توركیا سنووری قەزای شنگال بۆردومان دەكات

کوردستان

08/03/2024     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

سوپای توركیا گوندێكی سنووری قەزای شنگالی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا، خاڵێكی سەربازیی یەبەشەی لە گوندی سكێنی سەر بە قەزای شنگال بۆردومانكردو بەپیچی ئامارە سەرەتاییەكان، لەئەنجامی بۆردومانەكەدا هاووڵاتییەكی مەدەنی بریندار بوو.

تائێستاش بەفەرمی هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئەو بۆردومانە بڵاونەكراوەتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن