كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكات و لە چەند ناوچەیەكیش بەفر دەبارێت

کوردستان

09/03/2024     ژمارەی بینراو 257


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی کە بارانی مام ناوەندی لێدەبارێت، بەڵام بۆ ناوچەکانی تر نمە باران دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین مامناوەند دەبێت و هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 17 

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 20

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 22

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن