کانسێلۆ: ئەم یانەیە پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ

وەرزش

11/03/2024     ژمارەی بینراو 201

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و بەرگریکاری ڕاستی یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی کە بە خواستن لە یانەی مانچستەر سیتی ڕووی کردە بلاوگرانا، ڕایگەیاند کە تیپە ڕەسەنەکەی مان سیتی یەکەم پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

جواو کانسێلۆ لە ئێستادا کە بە شێوەی خواستن لە یانەی بەرشەلۆنەیە، لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لە یانەی مانچستەر سیتییەوە تا کۆتایی وەرزی ئێستا ڕووی لە بلاوگرانا کرد.

جواو کانسێلۆ پێی وایە مان سیتی هەموو پێکهاتەکانی هەیە بۆ ئەوەی بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، کانسێلۆ دەڵێت: “مانچێستەر سیتی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە بەهۆی تیپ و شێوازی یاریکردن و ڕاهێنەرەوەیە. "دڵنیام سیتی دەتوانێت دوو جار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت".

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئایندەی من؟ هێشتا نازانم، بەڵام حەز دەکەم لێرە بمێنمەوە. من لە بەرشەلۆنە بە تەماشاکردنی ڕۆناڵدینهۆ گەورە بووم، ئەو نمونەی منە، وە شانازی دەکەم کە هەمان درێسی ئەو لەبەر دەکەم، هیچ تیپێکی تر نییە بتوانم بچمە ئەوێ".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن