ئاسایش تیرۆریستێكی داعش دەستگیردەكات

کوردستان

12/03/2024     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، توانیان تیرۆریستێك لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەكانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواكراوێكی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بكەن.

تیرۆریستەكە ناوی (ج م ج) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبووە لەناو رێكخراوی داعش، لەڕێگەی ووڵاتی سوریاوە هاتووەتە عیراق و بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٣/٤ بەماددەی چواری تیرۆر دەستگیر بكرێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەئێستادا تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، كەیسەكەی ڕادەستی یاسا كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن