ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

12/03/2024     ژمارەی بینراو 1187

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوەو وتەبێژی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ كران، گرنگترینشیان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی كۆبووەو چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێ كرد، كە لە سەرەكیترین تەوەرەكان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بوو.

وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێكی دیكە، بەردەوامی دەبێت و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی هەینی 15-3-2024، جارێكی دیكە مەكتەبی سیاسی كۆببێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن