ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕێژەی زەكات.... سەرفیتره ‌و فیدیەی دیاریكرد

کوردستان

13/03/2024     ژمارەی بینراو 1829

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەكێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی كوردستان ڕێژەی زەكات، سەرفیتره ‌و فیدیەی ئەمساڵی دیاریكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-03-2024، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەكێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ڕێژەی زەكات، سەرفیتره ‌و فیدیەی ئەمساڵی دیاریكرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، ڕێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لە‌مساڵدا بە لایەنی كەم (2500) دوو هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، "ئەندازەی فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ هەر ڕۆژێك (2500) دوو هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت".

لەبارەی زەكاتیش، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكات تیایدا واجب دەبێت (نیصابی زەكات) بریتییە لە (2,100,000) دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عیراقی، واتە هەر كەسێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عیراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بە ڕێژەی (%2.5) سەدا دوو و نیو واتە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بەزەكات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن