ئەردۆغان لە هەوڵێكی كوشتن لە شەڕناخ رزگاری بوو

کوردستان

14/03/2024     ژمارەی بینراو 1189

راچڵەكین-
هەندێك لە میدیاكان لە زاری دەسەڵاتدارانی توركیاوە بڵاویانكردەوە، لە رووداوێكدا پاسەوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و سێ‌ كەسی تر بریندار بوون كە دوانییان پاسەوانی سەرۆكایەتین.

وەك ئەو میدیایانە لە زاری دەسەڵاتدارانەوە بڵاویانكردەوە، رووداوەكە لە كاتی گەشتەكەی ئەردغان بووە لە ویلایەتی شەڕناخی باكووری كوردستان، "ئەو تیمەی رووبەڕووی رووداوەكەش بووەتەوە، لە چوارچێوەی تیمی پاراستنی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی توركیا بوون لە شەڕناخ".

 

دەسەڵاتداران دەڵێن" شێوازی قسەكردن لەسەر رووداوەكە (تائێستا) بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆیە لەبارەی رووداوێكی هاتووچۆيە، هەر بۆیە گێڕانەوەی رووداوەكە لەدواتردا گۆڕانكاریی بەسەردا نەهات". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن