سەركردەیەكی پێشووی پارتی كۆچی دوایی كرد

کوردستان

14/03/2024     ژمارەی بینراو 2132

راچڵەكین -

سەركردەیەكی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە، لە توركیا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. جەرجیس حەسەن، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە شاری ئەنكەرەی پایتەختی توركیا، كۆچی دوایی كرد.

پەژان خەنسی، برازای د. جەرجیس، بە رووداوی راگەیاندووە، د. جەرجیس ماوەی چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشییەكی كوشندە ببوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری ئەنكەرە كۆچی دوایی كرد.

د. جەرجیس حەسەن، لەساڵی 1945، لە گوندی خەنس-ی سەر بە پارێزگای دهۆك لەدایكبووە، لە كابینەی سێیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزیری پەروەردەی پێدرابوو.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن