بڕیارێكی نوێ لە كۆمسیۆنەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

کوردستان

20/03/2024     ژمارەی بینراو 516

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، بڕیارێكی نوێی دەركرد. 

جومانە غەلای، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند :" ئەنجوومەنی كۆمیسیاران وادەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 22ی مانگ بۆ كۆتایی دەوامی رۆژی 28-03-2024 درێژ كردەوە."

بەگوێرەی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستنیشانكراوە بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن