بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رووسیا راگەیەندرا

جیهان

21/03/2024     ژمارەی بینراو 181


راچڵەكین- 

ئیلا پامفیلۆڤا، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەكان لە رووسیا رایدەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ئێستای رووسیا لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا بە ڕێژەی 78.28% سەركەوتنی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پامفیلۆڤا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ڤلادیمێر پوتین بەدەنگی 76 ملیۆن و 277 هەزار و 708 دەنگدەری رووسیا، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا”.

ئەنجامی گشتی دەنگدانیش لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكە وەك ئیلا پامفیلۆڤا سەرۆكی كۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەكان لە رووسیا رایگەیاند، بەم شێوەیەیە: 

ڤلادیمێر پوتین: 76 ملیۆن و 277 هەزار و 708 دەنگی بەدەستهێناوە، بەو واتایەی  87.28%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە. 

نیكۆلای خاریتۆنۆڤ :  3 ملیۆن و 768 هەزار و 470 دەنگدەر كە دەكاتە 4.31%ی كۆی گشتی دەنگدەران.  

ڤلادیسلاڤ داڤانكۆڤ : 3 ملیۆن و 362 هەزار  484 كەس، واتە 3.85%ی دەنگدەران. 

لیۆنید سلۆتسكی:  2 ملیۆن و 797 هەزار و 629 دەنگ كە دەكاتە 3.2%ی كۆشی گشتی دەنگەكان. 

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رووسیا لە 15 تا 17ی ئادار لە رووسیا بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا گەیشتە 77.44% كە بە ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژووی هاوچەرخی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رووسیادا دادەنرێت، بەو پێیەی  87.113.127 دەنگدەر بەشداریی دەنگدانیان كرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن