بڕیارێكی نوێ لەحكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

کوردستان

21/03/2024     ژمارەی بینراو 1069

راچڵەكین-

قائیمقامی قەزای دوكان، ئاشكرای دەكات، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، 161 خانوو لەسەر فەرمانبەرانی كارەبا تاپۆ دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان بەمیدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، 161 خانووی فەرمانگەی وێستگەی كارۆئاویی لەناوەندی قەزاكە لەسەر فەرمانبەرانی تاپۆ دەكرێن.

قائیمقامی دوكان روونیكردووەتەوە، لیژنەیەكیان پێكهێنانەوە بۆ ئەوەی رووپێویی خانووەكان بكات و لەماوەی دوو مانگدا، مەرج و رێنوێنییەكان تەواو بكرێن.

ماوەی چەند ساڵێكە فەرمانبەرانی وێستگەی كارۆئاویی دوكان، لەو خانوانە نیشتەجێن، بەڵام تاپۆكەی بەناوی ئەوانەوە نەبوو، بەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لە خانووەكان سوودمەند دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن