وادەی كۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە دیاریی دەكرێت

عێراق

22/03/2024     ژمارەی بینراو 1307


 راچڵەكین- 
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی وادەی كۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە دياريى دەكات كە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتی گرتووەتەوە. 

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە نوسینێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە راگەیاندووە"چاوەڕوان دەكرێت بارانبارین لە شارەكانی باشووری وڵات و ئەنبار لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رابوەستێت، لە شارەكانی فوراتی ناوەڕاستیش لە شەودا رادەوەستێت و لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست، بارانبارين تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ شەممە بەردەوام دەبێت". 

سەبارەت بە شارەكانی باكوور، ئەو كەشناسە عیراقییە پێشبینی دەكات، بارانبارین تا ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بەردەوام بێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن