سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ئابوری

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 3081

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق جەختدەكات لەوەی بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەست بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم كراوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپێویستی زانیوە بەدواداچون بكرێت بۆ ڕێكارەكانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی عیراق، سەبارەت بە نشینكردنی ( تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەپێناو بەردەوامبوون لەخەرجكردنی مووچەكانیان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامبونی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەكان و چارەسەرەكان بەپێی ئەوە بێت كە لە دەستوردا هاتوە، لەهەمان كاتدا بەرژەوەندی هاوڵاتیان و داخوازیەكانیان لە پێشەوەی ئامانجەكاندا بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن