راچڵەكین-
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پرۆژە بڕیارێك پەسەندكرا كە داوا دەكات لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە ڕابگەیەندرێت، بەشێوەیەك ببێتە ئاگربەستی درێژخایەن و بەردەوام.
پرۆژەیاساکە لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە پەسندکرا و ئەمریکا دەنگی نەدا.
هاوكات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەبێت سەرجەم بارمتەکان بەپەلە و بەبێ مەرج ئازاد بکرێن و دەبێت ھەموو ئاستەنگییەک لەبەردەم گەیاندنی ھاوکارییەکان لاببرێن.