مەسرور بارزانی بڕیارەكانی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 261

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارەكگانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: حكوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەكی دەستووری و ئەخلاقی تاكو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینكردنی مووچەكان جێبەجێ بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، لە لێدوانێكدا، سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئاشكراكرد كە لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دراون و رایگەیاند: وەزارەتی داراییم راسپاردووە دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەكاریش بكەن بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەكانی داهاتووش.

سەرۆكی حكومەت وتیشی:" ئێمە حكوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەكی دەستووری و ئەخلاقی تاكو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینكردنی مووچەكان جێبەجێ بكەن". 

مەسرور بارزانی، ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، چەند بڕیارێكی دیكە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دران، كە ئەمانەی خوارەوەن:
  
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستبكات بە تەرخانكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە تاوەكو ئێستا لە حكومەت سوودمەندنەبوون.

داشكاندن لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبا بە رێژەی 20% بكرێت.

داشكاندنی 20% لە سزای كەڵەكەبووی هاتووچۆ و داشكاندنی 50% لە رسووماتی هێنانی گۆشت و داشكاندنی 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان. 

لێخۆشبوونی سزا لە داوكەوتنی بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و راسپاردنی وەزارەتی شارەوانی بۆ داشكاندنی رسووماتی كەڵەكەبووی ئاو بە رێژەی 20% و داشكاندنی رسووماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكانی وەزارەتی شارەوانی، ئەوانیش بە هەمان شێوە بە رێژەی 20% و لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، كاسبكاران و كەمدەرامەتان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن