ئەوقافی هەولێر لەسەر هێرشكردنە سەر مامۆستایەكی ئایینی دێتەدەنگ

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی هێرشكردنە سەر مامۆستایەكی ئایینی دەدات و رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە دەستگیر كرا.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی ئایینی و خزمەتكردنی رۆژوەوانان، لەلایەن كەسێكەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئایینی و كۆمەڵایەتی، هێرش كراوەتە سەر مامۆستای مزگەوتی (گڵوباڵ سیتی).

 ئەوقافی هەولێر، وێڕای ئیدانەكردنی رووداوەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە راستەوخۆ رێكاری یاساییان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەكان گرتەبەر و هەماهەنگ بوون تا تۆمەتبارەكە دەستگیركرا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دامەزراوەكانی ئەوقاف داكۆكیكار و بەرگریكار و پارێزەری راستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەم رووداوە دەكەین تاكو یاسا رێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن