كەركوك، عەرەبیش چووە پاڵ توركمان

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 370


راچڵەكین-  
پێكهاتەی عەرەب لە كەركوك پێيباشە پۆستی پارێزگار لەنێوان سێ‌ پێكهاتەكەدا (كورد، عەرەب، توركمان) ئاڵوگۆڕی پێبكرێت، ئەمەش هەمان ئەو پێشنیارەیە كە توركمان خستبوویەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە كەركوك. 

نازم شەممەری، رێكخەری دەستەی ڕەئی عەرەبی لە كەركوك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە"دەستەی رەئی عەرەبی لەگەڵ بیرۆكەی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوكە و ئەو كارە بە پێویست دادەنێت و بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانێت بۆ بەرجەستەكردنی بەعیراقیبوونی كەركوك". 
 
بە وتەی شەممەری"ئەو هەنگاوە زامنكەری سەقامگیریی پارێزگاكە و كۆتایی بە ناكۆكییەكان و بازرگانیكردن بە پرسەكە لە ئێستا و ئایندە دەهێنێت، ئاڵوگۆڕی پۆستەكان باشترین چارەسەرە". 

عەرەب خاوەنی خاوەنی 6 كورسییە و لەگەڵ 2 كورسی توركمان دەكاتە 8 كورسی، كوردیش خاوەنی 7 كورسییە و بە كورسییەكی پێكهاتەی مەسیحییەوە دەكاتە 8 كورسی، هەردوو لایەنەكە پێویستییان بە 9 كورسییە تا زۆرینە بەدیبهێنن و حكومەت پێكبهێنن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن