كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 151

فۆتۆ/ ئیبراهیم فەتاح


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 

سبەی هەیینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تـــــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 22 
سلێمانی : 21
دهۆك :   21
زاخۆ  : 22
هەڵەبجە : 22
كەركوك : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن