وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان درێژكرایەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 157


راچڵەكین- 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژدەكاتەوە. 


ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند، وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ 31ی ئادار درێژكرایەوە. 


وابڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بە نەهێشتنی 11 كورسی پێكهاتەكان و دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەدا، بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكەی راگەیاندبوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن