خوان لاپۆرتا ڕاهێنەری داهاتووی بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 195

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بایرن میونشن، یەکەم و دیارترین کاندیدە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بڕیاری جێهێشتنی تیپەکەی دا، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی لەلایەن تیپەکەوە بەدەستی هێنا.

لەم ماوەیەی دواییدا شتەکان 180 پلە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە، بەرشەلۆنەش ئەنجامی زۆر باشی بەەستهێنا، بەڵام سەرەڕای ئەمەش چاڤی سوورە لەسەر ڕۆیشتن.

ئیدارەی بەرشەلۆنە 4 ڕاهێنەری لە مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپەکە دوورخستبووەوە، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویکردووەتەوە، بە هۆکاری جیاواز و تەنها 3 کاندید ماوە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هانسی فلیک ئاسانترین هەڵبژاردەیە بۆ بەرشەلۆنە، هەروەها زیاترە لە هەموو ڕاهێنەرێکی تر، جگە لەوەش پەیوەندی لاپۆرتا لەگەڵ بریکاری فلیک زیاترە لە نایاب.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لویس ئینریکی ئیسپانی بژاردەیەکی ئاڵۆزە، بەتایبەتی کە گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و پێدەچێت لەوێ ئاسوودە بێت، بۆیە فلیک کاندیدی گونجاوە بۆ بەرشەلۆنە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن