لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران

ئابوری

29/03/2024     ژمارەی بینراو 391


راچڵەكین- 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان سەبارەت بە مووچە لە بودجەی دارایی ساڵی 2024.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە ئاژانسی فەرمی راگەیاندووە:"چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەكەین، لەو بارەیەشەوە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا مسۆگەر كراوە".

بە وتەی عەتوانی:"هیچ قەیرانێكی دارایی لە عیراقدا نییە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەمساڵدا مسۆگەركراوە". 

پێشتر عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندبوو:"كۆی گشتی بودجەی ساڵی 2024 دەگاتە نزیكەی 228 ترلیۆن دینار". 

هەر لەو بارەیەوە، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان لە میانی میوانداریكردنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە رایگەیاندبوو، لیژنەی حكومەتی تایبەتمەند بە پێداچوونەوە و وردبینی لەو خشتانە، كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان كە بڕی 80 ترلیۆن دینارە، چونكە بە بڕێكی گەورە دادەنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن