كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

کوردستان

29/03/2024     ژمارەی بینراو 358


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە ڕێژەی 3-4 پلە. 

سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 25 

سلێمانی : 23

دهۆک : 24

زاخۆ : 24

هەڵەبجە : 22

کەرکوک : 27

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 30

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن