عیراق؛ كۆی گشتی هەناردەی نەوتى مانگی رابردوو خرایەڕوو

ئابوری

29/03/2024     ژمارەی بینراو 162


راچڵەكین- 
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی شوباتی رابردوو زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوتیان ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاوكرایەوە”لە مانگی شوباتی رابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور 98 ملیۆن و 183 هەزار و 554 بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە كێڵگە نەوتییەكانی گەیارەش 975 هەزار و 631 بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە".

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت"بەكۆی گشتی 99 ملیۆن و 592 هەزار و 311 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕە جیهانییەكان كراوە"، بەڵام ئاماژەی بە كۆی داهاتەكەی نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن