داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی خرایەڕوو

ئابوری

29/03/2024     ژمارەی بینراو 181


راچڵەكین- 
داهاتە نانەوتییەكانی  سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چوار ملیار دینار تێدەپەڕێنن. 

ئەمڕۆر هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند كە "".بڕی چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە و کۆی گشتیی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە".  

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان، هەفتانە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەكاتەوە، ئەم ئەزمونەش تەنیا لە سلێمانی هەیە و لە ناوچەكانی تری كوردستان كاریی پێناكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن