ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر وڵاتێكی عەرەبی دەكات

جیهان

29/03/2024     ژمارەی بینراو 525

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

راچڵەكین - 

ئیسرائیل هەڕەشەی فراوانكردنی هێرشە سەربازییەكانی بۆسەر لوبنان دەكات و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: ئەمجارە سەنتەری شاری بەیروت دەكەینە ئامانج.
 
یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە نوێترین لێدواندا هەڕەشەی فراوانكردنی خێرایی هێرشە سەربازییەكانی بۆسەر لوبنان كردو رایگەیاند: هەڵمەتەكە فراوانتر دەكەین و رێژەی هێرشەكان لە لوبنان زیاد دەكەین و دەگەینە بەیروت.

هەڕەشەكەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئاستی گرژییەكانی نێوان ئەو وڵاتەو چەكدارانی حزبوڵڵای لوبنان، زیاتر بووەو، بەتایبەتیش دوای هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیل كە بووە هۆی كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵا بەناوی عەلی عەبدولحەسەن نەعیم، لەناوچەی بازوورییەی باشووری لوبنان.
 
فەرماندەكەی حزبوڵا لەكاتی تێپەڕبوونی بە ئۆتۆمبیلە تایبەتییەكەی بەناوچەی بازوورییەی باشووری لوبنان، لەلایەن فڕۆكەیەكی سوپای ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و كوژرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن