هێرش كرایە سەر سوپای عیراق.. كوژراو هەیە

عێراق

29/03/2024     ژمارەی بینراو 1332

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای داقوق هێرشی چەكداری كرایەسەر هێزێكی سوپای عیراق و بەپێی زانیارییەكانیش سەربازێك كوژراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆی هەینی، چەند چەكدارێك، كە گومان دەكرێت سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بن، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی سەر بە سوپای عیراق لەناوچەی دۆڵی چای لە قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای كەركوك.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەئەنجامی هێرشەكەدا رووبەڕووبوونەوەی چەكداری روویداوەو سەربازێكی سوپای عیراق بە تەقەی چەكدارە تیرۆریستەكان كوژراوە.

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتن بۆ بەهاناوەچوونی هێزەكەی سوپاو راوەدوودانی چەكدارەكانی داعش، كە دوای ئەنجامدانی هێرشەكە، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن