هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا دەستیپێكرد

جیهان

31/03/2024     ژمارەی بینراو 165


راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 31-3-2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا دەستیپێكرد. هاوڵاتییانی باكووری كوردستانیش دەیانەوێت لەڕێی بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنە،كۆتایی بە بڕیاری قەیووم بێنن.

لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 كەس مافی دەنگدانیان هەیە؛ 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یان پیاون. لە هەڵبژاردنەكەدا، ملیۆنێك و 32 هەزار و 610 كەس بۆ یەكەمجار دەنگ دەدەن.

لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی ڕکابەریی لە سەر مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان دەکەن کە 30یان گەورە شارەوانین، هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێکانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، بە گشتی 208,000 سەندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن