دادگای فیدراڵ لەبارەی سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان

02/04/2024     ژمارەی بینراو 679


راچڵەكین- 
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، لەسەر سكاڵای ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پێدانی 618 ملیار دینار بە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران كۆدەبێتەوە.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، سبەینێ‌ 3ی نیسانی 2024، دادگا لەسەر سكاڵای مستەفا سەند، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لەدژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەبارەت بە پارەداركردنی هەرێمی كوردستان بە بڕی 618 ملیار دینار كۆدەبێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەنەد لە سكاڵاكەیدا پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، بە پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتی عیراق، وەسفكردووە. 

بۆ مەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، بەغدا 618 ملیاری دیناری وەك قەرز بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەكردبوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن