مووچەی مانگی 3ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

کوردستان

02/04/2024     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی لیواكانی پیادە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوایی ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداون و بانكەكانی ئاگاداركردوونەتەوە، كە رۆژی یەكشەممە 7-4-2024، مووچەی مانگی (3)ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن