كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ئاسمانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

03/04/2024     ژمارەی بینراو 163


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا، پلەكانی گەرما نزیك دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەی پێنج شەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان لەهەندێ كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور وە لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 
سلێمانی : 26
دهۆك :   28
 زاخۆ  : 28
هەڵەبجە : 26
كەركوك : 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن