دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی دژ بەناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان رەتكردەوە

کوردستان

03/04/2024     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق دوو سكاڵای دژ بەرەوانەكردنی بڕی 618 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.

دادگای فیدراڵی عیراق لەدانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی خۆیدا، سكاڵایەكی مستەفا سەند، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی رەتكردەوە لەبارەی رەوانەكردنی بڕی 618 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان كەلەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بریاری لێدرابوو.

دادگای فدیراڵی لەبڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو بابەتە خەسڵەتی یاسایی نییە.

سەنەد لە سكاڵاكەیدا داوای لە دادگای فیدڕاڵی كردبوو بڕیار لەسەر نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بدات، كە لە رۆژی 14-1-2024 تایبەت بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 دەریكردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن